ئاسایش کەسێکی دەستگیرکرد کە ژنێکی خنکاندووە و تەرکەمەکشی لە کارەبا داوە

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە ژنێکی خنکاندووە و دوای خنکاندنەکەش تەرمەکەی لە کارەبا داوە.


لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی گشتی سلێمانی، دەستگیرکردنی گەنجێکی لە سنووری شاری سلێمانی ڕاگەیاند، کە وەک تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی ژنێک بە شێوەیەکی دڕندانە لە ٣ی ئەم مانگەدا، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی پاش ئەوەی لەڕۆژی ٣-٥-٢٠٢٠دا هەواڵی كوشتنی ئافرەتێكیان پێگەیشت، دەستبەجێ دەستیان كرد بە كۆكردنەوەی زانیاری وورد، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە توانیان لە ڕۆژی ٤-٥-٢٠٢دا كەسێك دەستگیربكەن بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی بەناوی ( م , ج , أ) لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٢ دوای لێكۆڵینەوە دانی نا بەتاوانەكەیدا، كە هەستاوە بە كوشتن و خنكاندنی ژنێك بەپەت لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی بەناوی ( گ ، ح ، ع ) لە دایكبووی ساڵی ١٩٩١ لەماڵی تاوان لێكراو، لەگوندی فایەڵی سەر بە شاری سلێمانی، دواتر تەرمەكەی دەدات لە كارەبا بۆ ئەوەی دڵنیا بێتەوە لە كوشتنی، دوای لێكۆڵینەوە تاوانبار  ڕوبەڕوی یاسا كرایەوە".

س.ح