ئامارەکانی کۆرۆنا لە تورکیا بەرزبوونەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتە ٥٩ کەس و تووشبووانیش گەیشتە دوو هەزار و ٤٣٣ کەس.


شەوی ڕابردوو فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا نوێترین ئاماری قوربانیانی کۆرۆنای خستەڕوو.

کۆجا ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا پشکنین بۆ پێنج هەزار و ٣٥ کەس کراوە و لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەدا دەرکەوتووە، کە ٥٣١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە دوو هەزار و ٤٣٣ کەس.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا ١٥ کەسیتر بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ٥٩ کەس.

س.ح