ئامەد دژی گۆشەگیریی سەرهەڵدەدات

هەدەپە بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و پشتیوانیی لە چالاکییەکەی لەیلا گوڤەن و هەموو بەرخۆدێرانی مانگرتوو، ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە لە ئامەد گردبوونەوەیەک بەڕێوەدەبات.


ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە، بە دەستپێشخەریی هەدەپە و بە ئامانجی پشتیوانیی لە چالاکییەکەی هاوسەرۆکی کەجەدە و هەموو چالاکوانانی مانگرتوو، کە ئامانجیان هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالانە، بە دروشمی "دیموکراسیی، ئازادیی و دادپەروەریی" گردبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت.

کۆمیتەی ئامادەکار بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی میتینگەکە سەردانی پارێزگاری ئامەدی کردووە و پارێزگار ڕێگەی بە بەڕێوەچوونی چالاکییەکە داوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆمیتەی ئامادەکاردا هاتووە: چالاکییەکە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ ١٦:٠٠ بەڕێوە دەچێت، ڕەمەزان کاڤال سەرۆکی کۆمیتەی ئامادەکاری گردبوونەوەکە، بانگەوازیی بۆ بەشداریی خەڵکی ئامەد دەکات.

ش.ف