ئێران، ٨٥%ی منداڵانی تەمەن ٧-١٧ ساڵ کار دەکەن و لە مافە سەرەکیەکانیان بێبەشن

هەژاری و نەبوونی کەشێکی گونجاو بۆ ژیان، بەشێکی زۆر لە منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵی ئێرانی ناچار بە کارکردن کردووە، بە پێی ئامارێکیش ڕێژەی کارکردنی منداڵانی تەمەن ٧-١٧ ساڵ، لە ٨٥%ە.


لە ئێران کارکردنی منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ساڵ، ڕووی لە زیادبوونە و ئامارەکان دەریدەخەن کە لە ٤٠٪ی منداڵانی ئێران نەخوێندەوارن و لە سەرەکیترین مافیان کە خوێندنە بێ بەشن.

ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ڕێژەی کارکردنی منداڵانی خوار تەمەنی ڕێپێدراویی یاسایی بۆ کارکردن لە ئێران بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە، لەو ڕووەشەوە چەند ئامارێکی خستووەتەڕوو، بەشێوەیەک منداڵانی دەسگێڕ ٤٠%، منداڵانی کرێکار ١٦%، منداڵانی فاڵگرەوە ٩%، منداڵانی ناو خوڵ و خاشاک ٨% و منداڵانی سواڵکەر ٦%شی منداڵانی ئێران پێکدەهێنن.

هەروەها ئامارەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە لە ٧٥%ی منداڵانی تەمەن ١٠-١٧ ساڵ کار دەکەن، کە ڕێژەی لە ٥%یان لەخوار ٧ ساڵن، وە ڕێژەی لە٤٠% یان بە تەواوی نەخوێندەوان و لە ٢٠% یان بێ ناسنامەن (دایک و باوکیان نادیارە).

هەر بەپێی ئامارەکە بە شێوەیەکی گشتی منداڵانی تەمەن ٧ تا ١٧ ساڵ، بە ڕێژەی ٨٥%یان سەرقاڵی کارکردنن لە شوێن و ناوەندەگشتییەکان و لە مافە سەرەکیەکانیان بێبەشن.

ک.س