ئێران چەند ئەندامێکی 'سی ئای ئەی' لەسێدارە دەدات

وەزیری سیخوڕی ئێران- ئیتڵاعات، ڕایگەیاند: ١٧ سیخوڕی 'سی ئای ئەی'ـمان دەستگیرکردووە کە هەندێکیان لە سیدارە دەدەین، ڕاشگەیاند "ڤیدیۆیان بڵاودەکەینەوە".


مەحمود عەلەوی وەزیری دەزگای سیخوڕی ئێران (ئیتلاعات)، دوای دانیشتنی دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەیکرد.

عەلەوی بە ڕۆژنامەنووسانی وت: لەسەر کاری سیخوڕی چەندین سیخوڕی ئەمریکا و وڵاتانی بیانییمان لە ناوەندە هەستیارەکان دەستگیرکردووە و داومانە بە دەزگای داد.

عەلەوی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە وردەکاریی دەستگیرکردنی "ئەو سیخوڕە ئەمریکییانە ڕۆژی دووشەممە لە فلیمێکی دۆکیۆمێنتاریدا بڵاو دەکرێتەوە".

وەزیری ئیتڵاعات ئەوەشی وتووە: ١٧ سیخوڕمان کە لەلایەن 'سی ئای ئەی' ئەمریکاوە پەروەدەکراون، دەستگیرکردووە و هەندێکیان لە سێدارە دەدەین.

س.ح