ئەفسەرێکی پێشمەرگە کوژرا

ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە دوای هاتنەدەرەوەی لە مزگەوتێک-ی کەسنەزان درایە بەر گوللـە و دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.


شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک لەبەردەم مزگەوتی فاروق لە شارەدێی کەسنەزان- سەر بە پارێزگای هەولێر تەقە لە ئەفسەرێکی پێشمەرگە کراوە بەناوی ( شێخ عوسمان عەبدوڵا) و کوژرا.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ ڕۆژنیوز وتی:.ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە لە مزگەوت هاتووەتە دەرەوە و پاشان بە دوو گولـلە کوژراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

وتەبێژەکەی پۆلیس، وتیشی: لە داهاتوودا زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەکە و بکەرەکانی.

بە پێی ئامارێک کە ڕۆژنیوز ڕۆژانە لای خۆی کۆی کردووەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٥٦ کەس لە باشوری کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووە.

 

ش.ف