ئەفسەرێکی پێشمەرگە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە شاری هەولێر ئەفسەرێکی پێشمەرگە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو و دەوترێت، کە فیشەکی لەدەست دەرچووە.


نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەكی قەڵادزیانی شارەدێی دارەتوویی سەر بەشاری هەولێر، ئەفسەرێكی پێشمەرگە بە ناوی فەهمی عەزیز، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٠، بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە فەرماندەیی كەركوكی هێزەكانی پێشمەرگە  هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنیوزی وت : ئەفسەرەکە، پلەی نەقیبی هەبووە لە فەرماندەیی كەركوكی هێزەكانی یەكەی ۸٠فەلەك، لەكاتی پاككردنەوەی چەكەكەی لە ماڵی خۆیان، فیشەكێكـ بەهەڵە لەچەكەكەی دەرچووە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی.

وێنەی ئەفسەرەکە

 

ش.ف