ئەوکەسەی براکەی کوشت و خۆشی بریندار کرد گیانی لەدەستدا

ئەو پیاوەی، کە براکەی خۆی کوشت و خۆی و کەسێکی دیکەشی بریندار کرد، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ لە گوندی کەڵەکینی سەر بە شارەد‌ێی خەلیفان لە دەڤەری سۆران-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان دووبرادا بەناوەکانی 'عەسکەر حسێن و هەمزە حسێن'، هەمزە براکەی خۆی کوشت و خۆی و ئەو کەسەشی بریندارکرد، کە دەیویست کێشەکەی نێوانیان چارەسەر بکات.

دوای گەیاندنی بریندارەکان بە نەخۆشخانەی خەلیفان، کەمێک پێش ئێستا هەمزە حسێن-یش گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، دوای ئەوەی براکەی خۆی کوشتووە و ناوبژیوانەکەشی برنیدار کردووە، هەمزە بەمەبەستی خۆکوشتن فیشەکی ناوە بەسەری خۆیەوە.

ش.ف