بادینان، هاوڵاتییەک بەخنکاویی دۆزرایەوە

هاوڵاتییەکی تەمەن ٣٧ ساڵ لە ئاوی ڕووباری ئاڤاشین-دا لە سنووری شارەدێی شیلادزێ بە خنکاویی دۆزرایەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ، هاوڵاتییەک بە خنکاویی لە ئاوی ڕووباری ئاڤاشین-ی گەلیی باڵندە لە شارەدێی شیلادزێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک دۆزرایەوە.

ئەو هاوڵاتییە ناوی ئەیوب سدیق سەعید بووە و تەمەنی ٣٧ ساڵە و دانیشتووی شاری دهۆک بووە.

ساڵانە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و نەبوونی کارەبای پێویست، هاوڵاتییان ڕوودەکەنە سەر دەریاچە و گۆم و ڕووبارەکان بۆ مەلەکردن و بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەستدەدەن.

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتیی بەرگری شارستانیی دهۆک، تەنها لەمساڵدا ٢٩ کەس لە سنووری ئەو پارێزگایە لە ئاو-دا خنکاون.

ب.ل