باوكێك سێ كوڕی خۆی كوشت

لە سنووری پارێزگای دیالە، باوكێك لە خەودا چوار كوڕی خۆی دەیە بەر دەستڕێژی گولـلە و سیانیانی کوشت و یەكێكی دیكەشیانی بریندار كرد.


كاتژمێر ١:٣٠ نیوەشەوی ڕابردوو لە گوندی سەلام-ی سەر بە شارەدێی خان بەنی سەعدی سەر بەپارێزگای دیالە، سێ برا کوژران و یەکێکی دیکەشیان برینداربوو.

لەبارەی بکوژەکەوە، سەید سادق حسێنی، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی پارێزگای دیالە بە ڕۆژنیوز-ی وت: باوكێک منداڵەكانی لەكاتی خەودا كوشتووە بەچەكی كڵاشینكۆف و یەكێكی دیكەی بریندار كردوە و دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیسی خان بەنی سەعد كردووە.

وتیشی: ڕووداوەكە گەورەیە و لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ زانینی چۆنیەتی ڕووداوەكە و هۆكارەكانی پشتی، بەڵام تا ئێستا لێكوڵینەوەكان هیچیان ئاشكرا نەكردووە.

باوكەكە ناوی فاروق ئەلعەزاوی- ە و كارمەندی پۆلیسی فیدراڵیە و كوڕەكانیشی ناویان، محەمەد و حسێن و علی- ە و تەمەنیان لە نێوان ۱٤ ساڵ بۆ ۲۰ ساڵدان و بریندارەكەش بۆ چارەسەر كردنی ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی پارێزگای دیالە كراوە.

ك.س