باوکی ١٠ منداڵ بەهۆی کێشەی خێڵەکییەوە کوژرا

هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی شێخ ڕەش لە سنوری سیدەکان، کە بۆ سەردان چووبووە شارۆچکەی شەقڵاوە لە سنوری پارێزگای هەولێر، بە فیشەک کوژرا، ئەوەش بەهۆی کێشەی خێڵەکییەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی نانخواردن هاوڵاتییەک بە ناوی (ج.ڕ) دانیشتوی گوندی شێخ ڕەش سەربە سیدەکان، لە شاقڵاوە کوژرا.

ئەو پیاوەی کە کوژراوە، باوکی ١٠ منداڵە و بۆ سەردان چووبوە ماڵی هاوڕێیەکی لە شەقڵاوە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی نانخوارد کۆمەڵێک چەکدار هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکە و دەیدەنە بەر دەستڕێژی گولە، پیاوەکە سەرەتا بریندار دەبێت، بەڵام دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ڕۆژنیوز زانیویەتی ئەو ڕووداوە پەیوەندی بە کێشەی خێڵەکی و دوژمندارییەوە هەیە، چونکە لەگەڵ بنەماڵەیەکی دیکە کێشەی دوژمندارییان هەیە.

 

ک.ک