باوکێک منداڵەکانی فڕێ دەداتە سەر شەقام

لە شاری سلێمانی باوکێک دوو منداڵی خۆی بە لێدان و ئەشكەنجە فڕێدەداتە سەر شەقام.


بەگویرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، کاتژمیر ٠٣:٠٠ی شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی، باوكێك دوو منداڵی خۆی بەلێدان و ئەشكەنجە فڕێدەداتە سەر شەقام.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هێزەكانی پۆلیس دەستبەجێ‌ گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و تواندراوە تۆمەتبار ( باوكی منداڵەكان ) دەستگیر بكرێت بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 7 ی خێزانی.

هەروەها، هاتووە:"لە ئێستاشدا منداڵەكان بۆ خانەی چاودێری مێردمنداڵان گواستراونەتەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا زانیاریی زیاتر ئاشکرا نەکراوە.

ش.ف