به‌هۆی شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه‌وە ژنێك گیانی له‌ده‌ستدا

به‌هۆی شه‌ڕه ‌ته‌قه ‌له‌نێوان دوو بنەماڵە لە سنوری پارێزگای دهۆک، ژنێكی به‌ته‌مه‌ن دڵی لە لێدان کەوت و گیانی له‌ده‌ستدا.


كه‌مێك پێش ئێستا له‌ گوندی گرێ كه‌وری له‌ شارۆچکەی سێمێل له‌ پارێزگای دهۆك به‌هۆی شه‌ڕه‌ ته‌قه ‌له‌نێوان دوو بنەماڵەدا ژنێكی به‌ته‌مه‌ن دڵی لە لێدان کەوت و گیانی له‌ده‌ستدا.

شایەتحاڵیكی‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند، شەڕەکە به‌هۆی كێشه‌ی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی درووستبووە له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دوای دروستبوونی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له ‌نێوان هه‌ر دوو بنه‌ماڵەکەدا، ژنێكی بە تەمەنی بنه‌ماڵەیەکیان دڵی لەلێدان کەوتووە و گیانیلەدەستداوە، وتیشی: لە ئێستادا پۆلسی و لایه‌نەئه‌مینه‌كان شوێنه‌كه‌یان كۆنترۆڵكردوه‌.

ک.س