بکوژی ئەفسەرە پێشمەرگەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

بکوژی ئەفسەرە پێشمەرگەکەی کەسنەزان خۆی ڕادەستی پۆلیسی هەولێر کرد.


شەوی ڕابردوو، کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک لەبەردەم مزگەوتی فاروق لە شارەدێی کەسنەزان- سەر بە پارێزگای هەولێر تەقە لە ئەفسەرێکی پێشمەرگە کرا بەناوی (شێخ عوسمان عەبدوڵا) و کوژرا و کەمێک پێش ئێستا، پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی بکوژەکەی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنداروەەکەدا، هاتووە: بکەری سەرەکیی ڕووداوەکە ناوی (هـ.م.ب)ە و خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ رێکخرا بە پێ مادە (406)لە یاسای سزادانی عێراقی.

لەبارەی دانپێدانان و هۆکاری کوشتنەکەوە، پۆلیسی هەولێر، هیچ زانیارییەکی ئاشکرانەکردووە.

 

ش.ف