بڵێسە جەبار فەرمان: ئەمانە تیرۆریست نین جێگەى شانازى ئێمەن

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، سەبارەت بە بڕیارەکەى ئەمریکا، لەبارەى دانانى خەڵات بۆ ئاشکراکردنى شوێنى سێ سەرکردەى پەکەکە و کەجەکە-وە، دەڵێت، کە ئەمانە تیرۆرست نین، بەڵکو جێگەى شانازى ئێمەن و نیشتیمان پەروەر و تێکۆشەرن بۆ ڕزگارکردنى میللەتەکەیان تێدەکۆشن.


شەوی ٦ی تشرینی دووەم، ئەمریکا بڕیاری دا بە پێدانی بڕی ١٢ ملیۆن دۆلار بە هەر کەسێک، کە شوێنی سێ سەرکردەی پەکەکە (جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کالکان)ی بۆ ئاشکرا بکات، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لەو چوارچێوەیەشدا، بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لەسەر تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک نوسینێکى بڵاو کردووەتەوە.

بڵێسە جەبار فەرمان، لە پۆستەکەیدا، وێنەى هەرسێ سەرکردەى پەکەکە و کەجەکە (جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کالکان)ى داناوە و نووسیویەتى: ئەمانە تیرۆریست نین، ئەمانە نشتیمان پەروەر و تێکۆشەرن بۆ ڕزگار کردنی میلەتەکەیان، ئەمانە مایەی شانازی ئێمەن.

هەوەرها دەشڵێت: هەمیشە خەباتکەرە گۆرانخوازەکانی دژ بە سیستێمی دیکتاتوری و چەوسێنەر لە جیهاندا بە تێکدەر ناوزەد کراون،هەندێک لەو بەناوبانگترینانەی دژی ستەم و ماف زەوتکردن وەستاونەتەوە بریتین لە، ئیرنیستۆ جیڤارا، لە کوبا، عبداللە ئۆجەلان، لە باکورى کوردستان، ئەندرێ هۆفر، لە نەمسا، ابراهیم کایپاککەیا، لە تورکیا،شتیپان فیلیپۆڤیچ، لە یوغسلافیا،
گیۆرگ گریڤاس، لە قبرس، تادۆیز کومۆرۆفسکی، لە پۆلۆنیا، پیتر گینگۆلد، لە ئیتالیا، جۆزیپ برۆز، لە تیتۆ، فالک هارنەک، لە یونان،وە زۆرێکی دیکە.

لە کۆتایى نوسینەکەیدا، ئەو ئەندامەى سەرکردایەتى یەکێتى دەڵێت: جەمیل بایک, موراد قەرەیلان, دوران کاڵکان، ئەو سێ شۆرشگێرەن، کە لە مێژوودا ناویان دەچێتە ڕیزی ئازادیخوازان و بەرگریکاران لە مافی نەتەوەکەیان،
دڵنیام نه بەدەستگیرکردنیان، نە بە شەهیدکردنیان، بەرخۆدان و سەرهەڵدانی نەتەوەکەمان کۆتایی نایەت.

د.ع