بەشداربوانی کۆبوونەوەی کۆردیناسیونی جڤاکی ئێزدی باسی گرنگییەکەی دەکەن

بەشداربوانی کۆبوونەوەی کۆردیناسیونی جڤاکی ئێزدی باسیان لەوە کرد، کە بەو کۆبوونەوەیە ویستیان یەکێتیی ئێزدیان بەهێز بکەن، ئیدارەیەک دامەزرێت و پلانە دژبەرەکان پۆچەڵ بکرێنەوە.


دژوار ئەڤدال هاوسەرۆکی ماڵی ئێزدیان لە هەرێمی جزیرە و زەهرا سلێمان هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال، سەبارەت بە کۆبوونەوەی کۆردیناسیونی جڤاکی ئێزدی کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بەڕێوەچوو بۆ ڕۆژنیوز قسەیان کرد و ڕایانگیان بە یەکێتی گەل پیلانەکانی دوژمن لەناو دەچن.

ئەڤدال: یەکگرتن شۆڕشێکە

دژوار ئەڤدال ئاماژەی بەوەدا، کە دەیانەوێت چەترێک دروست بکەن هەموو ئێزدیەکانی جیهان جێی خۆیانی تێدا بگرن و بەوە ئێزدیەکان بەهێز بن و لەناو جیهان بناسرێن، هەروەها وتی: یەکێک لەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکە باسی لەسەر کرا شەنگال و عەفرین بوو کە دوو ناوچەی ستراتیجیین بۆیە دوژمن دەیەوێت داگیریان بکات.

ئەڤدال، لە درێژەی قسەکانیدا بەبیری هێنایەوە کە خەڵکی ئێزدی زۆرجار ڕووبەڕووی فەرمان و کۆمەڵکوژیی بوونەتەوە، بۆیە دەیانەوێت بە دروستکردنی یەکێتی خۆیان ڕێ لە فەرمانەکان بگرن، "ئەگەر ئەمڕۆ هەموو ئێزدیەکانی جیهان یەکبگرن ئەوە خۆی شۆڕشێکە و پیلانی دوژمن پۆچەڵ دەکات، پێویستە ئیرادەی گەلی ئێمە بەهێز بێت".

زەهرا سلێمان: ئێمە خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین

زەهرا سلێمان، وتی کە ئێزدییەکانی ڕۆژئاوا، شەنگال، ئەوروپا و زۆر شوێنی دیکە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بوون و ڕێگای پاشەڕۆژی خۆیان دیاری کرد.

زەهرا سلێمان ئاماژەی بەوەدا، کە جڤاکی ئێزدی سەرەڕای هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی بەڕیوەێرد و وتی: قۆناغێکی هەستیارە، سەرەڕای فەرمانی ٧٣ـەمیش، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر شەنگاڵ بەردەوامە، بە ئامانجی ئەوەی ئیرادەی جڤاکی ئێزدی بشکێنێت، "بۆیە پێویستە ئێمە ئیرادەمان بەهێز بکەین، ئێمە خۆمان لەبەرامبەر هەر ئێزدییەک بەرپرسیار دەزانین، پێویستە لە ئەمڕۆوە هێزەکانمان بەهێز بکەین، بەتایبەت پێویستە ژنان خۆیان بکەن بە هێزکەن، بۆ پێشگرتن لە پیلانەکانی دوژمن پێویستە هۆشیار بین و بزانین دوژمن هەر پیلانێک لەسەر جڤاکی ئێزدی بەڕێوە دەبات، بەڵام ئەرکی ئێمەش پۆچەڵ کردنەوەی ئەو پیلانانەیە".  

ش.ف