بەهۆی دەمەقاڵێیەکەوە ئەردەڵان لەلایەن براکەیەوە کوژرا

بەهۆی شەڕو دەمەقاڵێی نێوانیانەوە، گەنجێک بەناوی ئەردەڵان لەلایەن براکەیەوە بە فیشەک کوژرا.


شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی 'ئازادی بان' لە شارۆچکەی خانەقین'ی سەربە پارێزگای دیالە، گەنجێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا.

بەپێی زانیاریی دەزگا ئەمنییەکانی سنوورەکە بۆ ڕۆژنیوز، لە نێوان هەردبوو براکەدا کێشە هەبووەو بووە بەشەڕیان، لە ئەنجامدا گەنجێکی تەمەن ٢٤ساڵ بە ناوی ئەردەڵان حەسەن بە فیشەک لەلایەن براکەیەوە کوژا.

لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تۆمەتبار دەستگیرنەکراوە.

س.ح