بەهۆی كێشەی زەوی و زارەوە کەسێک كوژراو دووکەسیش برینداربوون

بەهۆی كێشەی زەوی و زارەوە لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە كەسێك كوژرا، دوو کەسی دیكەش برینداربوون.


ڕائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لەڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەیانی ئەمڕۆ لەگوندی غوڵامی سنوری شارەدێی سیروانی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە، هاوڵاتیەك بەناوی (ك،ع،ع) تەمەن ٤٨ ساڵ پیشەی جوتیار لە لایەن کەسێکەوە لەسەر کێشەی زەویوزار تەقەیان لێکراوە و كوژراوە و برایەكیشی بریندار بووە.

باسی لەوەشكردوە، پاش گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەكە تۆمەتبارە تەقەکەرەكە بەبرینداری خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.

ک.س