بەڕێوبەری قوتابخانەیەک بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستدا

بەڕێوبەری قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی ئەوەی کارەبا گرتوویەتی گیانی لەدەستداوە.


شەوی ڕابردوو بەڕێوبەری قوتابخانەیەک لە گوندی بۆسكێن سەربە شارۆچکەی ڕانیە-ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، بەهۆی گرتنی كارەباوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاوی کردووەتەوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی سۆران محەمەد خدرە و  لەدایك بووی ساڵی ١٩٨٥،بەرێوبەری یەكێك لەقوتابخانەكانی گوندی بۆسكێنی سەربە شارۆچکەیڕانیە-یە.

بەوتەی كەسوكارەكەی، كاتژمێر١٢:٠٠ی شەوی ڕابردوو ئەچێتە سەربان بۆئەوەی سەحنی سەتەلاتەکەی چاک بکات، بەڵام كارەبا ئەیگرێت و گیان لەدەست دەدات.

د.ع