بەڤیدیۆ... لێچوونی غاز زیانی بە شوقەیەک و چەند خانوویەک گەیاند

لە ئەنجامی لێچوونی غاز و تەقینەوەی غازی پەنگخواردوو زیان بەر شوقەیەک و چەند خانوویەک گەیشت و کەسێکیش برینداربوو.


کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی فردەوسی شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوقەیەکی پێنج نهۆمیدا، بەهۆی لێچوونی غاز لە بتڵێک و پەنگخواردنەوەی غاز لە نهۆمێکی شوقەکەدا تەقینەوەیەک ڕوویدا.

بەوتەی قائیمقامی شاری کرماشان بتڵە غازەکە لە نهۆمی پێنجەمی شوقەیەکی گەڕەکەکەدابووە و بەهۆی لێچوونی غازەوە تەقینەوەکە ڕوویداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە شوقەکە تەنها دوو ماڵی تێدا بووە، یەک کەس لەو ڕووداوەدا برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

لەسەر زیانەکانی ئەو ڕووداوە، قائیمقامی شاری کرماشان ڕایگەیاندووە، جگە لەو زیانەی بەو شوقەیە گەیشتووە، خانووەکانی دەوروبەریشی زیانیان پێگەیشتووە و جام و پەنجەرەکانیان شکاوە.

ک.س