بە بیستنی دەنگی هاواری نیشتیمان ئازارەکانی خۆی لەبیرکرد

منداڵێکی تووشبوو بە شێرپەنجە، لەکاتێکدا خۆی پێویستیی بە هاوکارییە، لەگەڵ باوکی هاوکارییان گەیاندە کەمپەینی هاواری نیشتیمان.


ڕەهەند، ئەو منداڵە پێنج ساڵەی شاری هەولێرە، کە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە و بە ئازارەوە دەتلێتەوە، بەڵام دڵی لای منداڵانی ڕۆژهەڵات و باکوری سوریایە و هاوڕێ لەگەڵ باوکی هاوکارییەکانیان گەیاندە کەمپەینی 'هاواری نیشتیمان'، بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانیان.

هاوڕێ کوردیی، یەکێک لە ڕێکخەرانی کەمپەینەکە، ئەو منداڵە بەخشندەیەی لەباوەش گرتووە و وێنەی خۆیانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و نووسیوێتی:"لەسەر ئەم هە"ڵوێستانە خۆم پەروەردە دەکەم، ئەمڕۆ مندالێکی تووش بووبەنەخۆشی شێرپەنجە، لەکاتێكدا خۆی پێویستیی بەهاوکارییە، بەڵام بنەماڵەکەی لەئێستاوە وا گەورەی دەکەن، کە ڕۆحی هاوکارییکردنی تێداهەبێت".

ش.ف