بە ڤیدیۆ... هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورك تەقە لە چەند گوندێکی برادۆست دەکەن

هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورك، زۆر بەنزمی تەقەیان لە گوندەکانی خەلیفان و لێتان لە دەڤەری برادۆست کرد و بە تەواوەتی مەترسییان بۆ دانیشتوانی ئەو گوندانە دروستکردووە.


لە بەردەوامی بۆردومانەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورك بۆسەر ناوچەکانی باشووری کوردستان، دوێنێ هەلیکۆپتەرەکانی ئەو دەوڵەتە زۆر بەنزمی لە ئاسمانی گوندەکانی خەلیفان و لێتان لە دەڤەری برادۆست تەقیان لەو گوندانە کرد.

بە گوێرەی ئەو دیمەنەی دەست ڕۆژنیوز كەوتووە، کۆپتەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ڕۆژی ڕووناك، تەقە لەناو گوندەکان دەکەن و بە تەواوەتی مەترسییان بۆ دانیشتوانی ئەو گوندانە دروستکردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنداروە و خەڵک ناتوانن لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە و خۆیان بپارێزن، ئەوەش مەترسییەکانی زیاتر کردووە.

ک.س