"بە‌کارھێنە‌رانی مادە‌ی ھۆشبە‌ر بۆ سێ ھێندە‌ بە‌رزبوەتە‌وە‌"

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دە‌ستگیرکردنی ١٠ کە‌سی بە‌ تۆمە‌تی بە‌کارھێنانی مادە‌ی ھۆشبە‌ر ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە "ڕێژەی بە‌کارھێنە‌رانی مادە‌ی ھۆشبە‌ر بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨، بۆ سێ ھێندە‌ بە‌رزبوەتە‌وە‌".


ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەستگیرکردنی ١٠ تۆمەتباری بەکارهێنانی مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند.

لە ڕاگەریەندراوەکەدا هاتووە: لە ‌ماوە‌ی دوو مانگی یە‌کە‌می ساڵی ٢٠١٩ ھۆبە‌ی مادە ‌ھۆشبە‌رە‌کان سە‌ر بە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی١٠ ‌کە‌سیان بە ‌تۆمە‌تی بەکارھێنانی مادە‌ی ھۆشبە‌ر ڕادە‌ستی دادگا کردووە‌، لە ‌ئێستادا بە ‌پێی مادە‌ی ١٤ کە ‌تایبە‌تە‌ بە ‌مادە‌ی ھۆشبە‌ر، بە‌ندن و چاوەڕوانی دادوە‌رین بۆ سە‌پاندنی یاسا بە‌سە‌ر تاوانباراندا.

هەر لە ڕاگەریەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: ھە‌روە‌ھا بە‌پێی ئە‌و ئامارانە‌ی کە ‌لە ‌بە‌ردە‌ست ئێمە‌دان ڕێژە‌ی بە‌کارھێنە‌رانی مادە‌ی ھۆشبە‌ر بە‌راورد بە‌ ساڵی ٢٠١٨ ڕێژە‌کە‌ بۆ سێ ھێندە‌ بە‌رز بۆتە‌وە‌ لە ‌شارۆچکەی چە‌مچە‌ماڵ و دە‌وروبە‌ری.

لە کۆتایشدا باس لەوە کراوە: ھۆشداری تە‌واو دە‌دە‌ین بە ‌تە‌واوی ھاوڵاتیان لە ‌بڵاوبوونە‌وەی زیاتری مادە‌ی ھۆشبە‌ر و داڕووخانی گە‌نجانمان ئاگاداربن و ڕێگری تە‌واو بن و لە ‌بوونی ھە‌ر حاڵە‌تێکی لە‌و شێوە‌یە‌   ھێزە‌کانمان ئاگادار بکە‌نە‌وە.‌


ک.ک