تووشبوانی تالاسیما و خاوەن پێداویستیی تایبەت بێ هیوا نابن

تووشبوانی تالاسیما و خاوەن پێداویستیی تایبەت بەهۆی نەخۆشیی کێشەی جەستییەوە تواناکانیان وەلا نانێن، بەڵکو بەهیوایەکی زۆرەوە کاردەکەن و بەهرەکانیان نمایش دەکەن.


ئەمڕۆ لە گەلەری پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر ١٣ تووشبووی تالاسیما و خاوەن پێداویستیی تایبەت لە پێشانگایەکدا کارە دەستییەکانی خۆیان نمایش کرد.

کارە دەستییەکان کە بریتبوون، لە پۆشاکی دوراو،کەلوپەلی چندراو، کەلوپەلی ڕازاندنەوەی ماڵ، ئێکسەسوارات، ئامێری میوزیک و دەیان کەلوپەلی دیکە، سەرنجی ئامادەبووانیان بۆلای خۆیان ڕاکێشا و هیوا و خۆشەویستیی ئەو بەرهرەمەندانە بۆ بۆ کار و بۆ ژیان دەردەکەوتن.

پێشانگاکە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامیی دەبێت.

ش.ف