خانه‌قین، باسی خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکرێت

لە شارۆچکەی خانەقین گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچوو و ئاماژە بەوە کرا، کە خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان زیان بە کۆمەڵگە دەگەیەنێت.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لە شارۆچکەی خانەقین گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچوو، کە لەلایەن گروپی له‌پێناو خانه‌قین و ماڵی ڕۆشنبیری خانه‌قینەوە ڕێکخرابوو.

ئه‌حمه‌د ئه‌رتمیتی، که‌ گفتوگۆکەی بەڕێوەبرد، به‌ ڕۆژنیوزی وت: مه‌به‌ست له‌و گفتۆگۆیە چۆنێتی ڕێگریکردنه‌ له‌ پرۆپاگه‌نده‌ و درۆ و هه‌واڵی ناڕاست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، که‌ کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا.

وتیشی: هەروەها دەمانەوێت خه‌ڵک هۆشیار ببێتەوە له‌ خراپبه‌کارنه‌هێنانی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، چونکه‌ ئه‌گه‌ر بێت و خه‌ڵک هۆشیار نه‌کرێته‌وه،‌ کۆمه‌ڵگا به‌ ئاقارێکی خراپدا هه‌نگاو ده‌نێت.

هه‌روه‌ها ئه‌یاد که‌رکوکی، ڕۆژنامه‌نووس به‌ ڕۆژنیوزی وت: هۆکاری خراپبه‌کارهێنانی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه،‌ که‌ کۆمه‌ڵگای کوردی و ناوچه‌کانی خۆمان ڕۆشنبیرییان له‌ ئاستێکی پێویست نییه‌، بۆیه‌ بەشێک لە که‌ڵک به‌ شێوه‌یه‌کی خراپ ئه‌و ئامرازانه‌ به‌کارده‌هێنن.


ک.ک