خانەقین، تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

لە خانەقین تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە، کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیارە.


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ تەرمی هاوڵاتییەك بەناوی محەمەد عەزیز، تەمەن ٤٦ ساڵ لە کەناری ڕووباری ئەڵوەن لە شارۆچکەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە دۆزرایەوە.

کوژراوەکە پیشەی کاسب بووە و شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیارە، پۆلیس-یش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.

ش.ف