خۆسوتاندنی کەمئەندامێکی سەنگەر حکومەتی شەرمەزارکرد

لەسەر ناچاربوونی کەمئەندامێکی سەنگەر بە خۆسوتاندن و خراپی ژیانی کەمئەندامان بەگشتیی، ڕێکخراوی کاردۆز حکومەت شەرمەزار دەکات.


ئەمڕۆ، لە ئەمنەسورەکەی شاری سلێمانی، ڕێکخراوی کاردۆز بۆ کەمئەندامان سەبارەت بە خۆسوتاندنی کەمئەندامەکەی سەنگەر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و تیایدا بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.

بەرهەم محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوەکە، بەیاننامەکەی خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو: بارودۆخی کەمئەندامان لە دوای دروستبوونی قەیرانی دارایی گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی کە کەمئەندامان خۆیان لەسەر شەقامەکان کاردەکەن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان و جەستەی خۆیان دەکەنە قوربانیی، کەچی حکومەت لەبری هاوکاری سوکایەتیان پێدەکات.

هەر لە بەیاننامەکەدا، ئاماژە بەو هەوڵانە کرا، کە حکومەت بە ناوی چکسازییەوە دەیکات و مەرجی ٦٠٪ی کەمئەندامبوونی داناوە پیدانی مووچە و بەوهۆیەشەوە هەزاران کەمئەندام بێ مووچە دەبەن، تیایدا هاتبوو: ئەو هەوڵانەی حکومەت شەرمەزار دەکەین و بانگ لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان و کەسایەتیەکان دەکەین کە فشاری زیاتر لە بکەن تا حکومەت ژیانی کەمئەندامان باش بکات و دەست هەڵگرێت لە هەنگاوی بەناو چاکسازی بۆ بڕینی قوتی کەمئەندامان.

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە، لە شارەدێی چوارقوڕنەی سەر بە شارۆچکەی ڕانیە، هاوڵاتییەک بە ناوی سالار ئەرسەلان، تەمەن ٤٤ ساڵ کە پێشمەرگە و برینداری سەنگەر بووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەڕێژەی ٥٧% سوتا،  ئێستاش لەژێر چاودێریی پزیشکدایە.

ڕێکخراوی کاردۆز، ڕۆژی ٥ی ئازاری ٢٠١٧، بەھۆی خراپی بارودۆخی ژیانی خاوەن کەمئەندامان لەھەرێمی کوردستان، دامەزرا، کە ئامانجیان دۆزینەوەی ھەلی کارە بۆ کەمئەندامان.


ش.ف