خەندە بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دەگەڕێندرێتەوە

لە شاری كەركوك كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی هاوكاریی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە ڕاگەیاندرا.


كاتژمێر ٤ی ئێوارەی ئەمڕۆ، كۆمەڵەی خێرخوازانی كەركوك بە هاوكاریی چەند كەسیایەتییەكی شارەکە، كەمپەینی"ببخەشە بۆ گەڕاندنەوەی خەندە"ی  لە نەخۆشخانەی شێرپەنجەی كەركوك ڕاگەیاند.

كەمپینەكە بۆ ماوەی ١٥ڕۆژ لە كاتژمێر ٤ی ئێوارە تاوەكو ١٢ شەو بەردەوام دەبێت و سندوقی كۆكردنەوەی هاوكاریی لەناو بینای نەخۆشخانەكە لەكەركوك دانراوە.

ڕێکخەرانی کەمپەینەکە، داوا لە خەڵکی کەرکوک دەکەن بە هانای نەخۆشانی شێرپەنجەوە بچن، بۆ ئەوەی بتوانن خەندە و هیوا و چارەسەریان بۆ بگەڕێینەوە.

ژیهۆ حەمەشكور، ئەندامی كۆمەڵەی خێرخوازانی کەرکوک، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنیوز، خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا، کە "هەر ئەمڕۆ لەگەڵ ڕاگەیاندنی كەمپینەكە خەڵكی زۆر بە هانای كەمپینەكەوە هاتن و بڕێكی زۆر هاوكاریی كۆكرایەوە".

ش.ف