داڕمانی دیوارێک دوو کرێکاری کردە قوربانی

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە هۆی داڕمانی دیوارێکەوە، دوو کرێکار لە کاتی کارکردن بوون بە قوربانی و یەکێکیان گیانیان لە دەستدا و ئەوی دیکەش بریندار بوو.


پاشنیوەڕۆی دوێنێ، لە گوندی داشاغەڵی سەر بە شاری بۆکان، لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کرێکار لە کاتی کارکردندا دیوارێکیان بەسەردا داڕما.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو کرێکارانە لە کاتی کارکردندا دیوارەکە بە سەریاندا داڕماوە و یەکێک لە کرێکارەکان بە ناوی (یاسین قوربانی) دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە و ئەوی دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی قولی پوور لە شاری بۆکان کراوە.

ک.س