دهۆک، تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

دوای ئەوەی گەنجێکی ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ نەچووبووە سەر کارەکەی لە شاری دهۆک، شەوی ڕابردوو تەرمەکەی لەشوقەکەیدا دۆزرایەوە.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، شەوی ڕابدردوو تەرمی گەنجێکی ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستان لە شوقەکەیدا لە شاری دهۆک دۆزراوەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە گەنجەکە ماوەی سێ ڕۆژ بووە، کە نەجووەتەوە سەر کارەکەی، بۆیە بە ناجارییشەوی ڕابردوو پۆلیس دەرگای شوقەکەی شکاندووە و کاتێک چوونەتە ژوورەوە بینیویانە، کە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوان لە پارێزگای دهۆک پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

 

ش.ف