دووكەس یەكتریان كوشت

لە شارۆچكەی ڕواندز دوو هاوڵاتی کە یەکێکیان پێشمەرگەیە و ئەوی دیکەیان ئەندامی بەرگری فریاکەوتن، بە چەک ڕووبەڕووی یەکبوونەوەو "یەکیان کوشت".


ئەمڕۆ لە شارۆچكەی ڕواندزی سەر بە پارێزگای هەولێر، دووكەس بە چەك ڕووبەڕووی یەكتربوونەوە لە ئەنجامدا هەردووكیان گیانیان لە دەستدا.

دەربارەی وردەکاریی ڕووداوەکە، موقەدەم شەماڵ دێوالی وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە ڕۆژنیوزی وت، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە دوو هاووڵاتی بە ناوەكانی  (ب،ع،ح) لە دایكبووی ١٩٨٢ دانیشتووی ئاكۆیان سەر بە شارۆچكەی ڕواندز، پیشەی پێشمەرگە، هەروەها هاوڵاتی  (ك ،م ،ح)  لە دایكبووی ١٩٨٢ پیشەی ئەندامی بەرگری فریاكەوتن، لە نزیك هاوینەهەواری بێخاڵ بە چەكی دەمانچە ڕووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە و لە ئەنجامدا هەردووكیان گیانیان لە دەستداوە.

 لەسەر فەرمانی دادوەر و بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر، تەرمی هەردوو هاوڵاتییەکە گوازراونەتەوە بۆ پزیشکی دادوەریی.

س.ح