دەیان گەنجی باشور ڕوویان لە بەرەکانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرد

بە دەیان گەنجی باشوری کوردستان لە زاخۆ تا گەرمیان لەدژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و کۆمەڵکوژییەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەشداری ڕیزەکانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بوون.


گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەری باشوری کوردستان بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی بەرخۆدان دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بانگی سەرفەربەرییان لە گەنجانی باشوری کوردستان کرد، دوای ئەو بانگەوازییە دەیان گەنجی باشوری کوردستان لە زاخۆ تا گەرمیان ڕوویان لە بەرەکانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەستمان گەیشتووە، لە چەندین شاری باشوری کوردستان لەوانە؛ شیلادزێ، زاخۆ، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، کەرکوک و هەولێر، دەیان گەنج چوونەتە ڕۆژئاوای کوردستان کە ژنی خاوەن منداڵیشیان تێدایە.

ک.س