سلێمانی، گەنجێك بە فیشەك كوژرا

لە گەڕەکی شۆڕشی شاری سلێمانی گەنجێک بە فیشەک کوژرا.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەگەڕەكی شۆڕشی نوێ لە شاری سلێمانی، گەنجێكی تەمەن ٢٩ ساڵ بەفیشەك كوژراوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە كراوە و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە"بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس، گەنجەكە كە ناوی (م.ح.ح)ەو لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٠ لەماڵەكەی خۆیدا كوژراوە و پێنج فیشەك بەجەستەیەوە بووە".

پۆلیسی سلێمانی، زانایریی لەبارەی بکوژەکەوە نەخستووەتە ڕوو و ڕایگەیاندووە:"لەئێستادا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە".

ش.ف