سوپای تورک گونده‌کانی عه‌فرین تۆپباران ده‌کات

سوپای تورک گونده‌کانی سۆخانه‌کێ، بێنێ و ئاقیبێی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شێراوا و گوندی شوارقا-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌را-ی سنوری عه‌فرین تۆپباران کرد.


ئاژانسی هاوار بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورک گونده‌کانی سۆخانه‌کێ، بێنێ و ئاقیبێی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شێراوا و گوندی شوارقا-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌را-ی سنوری عه‌فرین تۆپباران کردووە.

لە تۆپبارانکردنی گونده‌کانی سۆخانه‌کێ، بێنێ و ئاقیبێی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شێراوا و گوندی شوارقا-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین زیانە گیانیی و مادییەکان نەزانراون.

ئەو گوندانەی کە سوپای تورک تۆپبارانی کردوون، لە دەستی شەڕڤاناندان.


ک.ک