سوپای لیبیا فڕۆکەیەکی تورکیی خستە خوارەوە

سوپای لیبیا لە ئاسمانی وڵاتەکەی فڕۆکەیەکی سیخوڕیی دەوڵەتی تورک دەخاتە خوارەوە.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەحمەد مسماریی، وتەبێژی سوپای لیبیا شەوی رابردوو سوپا لە ناوچەی جەفرەی ئەو وڵاتە، فڕۆکەیەکی تورکیی خستووەتە خوارەوە.

ئەحمەد مسماریی، ڕایگەیاندووە، ڕوون نییە فڕۆکەکە تەنیا بۆ کەشفکردن هاتووە، یان لێدان لە بارەگایەکی ئاسمانیی لە ناوچەی جەفرەی لیبیا.

باسی لەوەش کردووە، کە ئەو فڕۆکەیە تایبەت دروستکراوی ناوخۆی تورکیایە و سەرەتا لە سوریا بەکاری هێناوە.

وتەبێژی سوپای لیبیا، ئاماژەی بەوەش کردووە، کەشێکی گوماناویی لە فڕۆکەخانەی تورکیا هەیە، تورکیا دەیەوێت چەتەی بەرەی نوسرە لە سوریاوە بباتە تورکیا و لەوێوە بیانگوازێتەوە بۆ لیبیا، هەروەها جوڵانەوەی چەند کەشتییەکی گەورەی پڕ لە چەکی قرس بینراوە، کە بەرەو مسراتای لیبیا ڕۆشتوون.

ش.ف