سۆران، کەسێک کوژرا و ١٠ی دیکە برینداربوون

لە شارۆچکەی سۆران لەئەنجامی شەڕی نێوان دوو دراوسێ، کەسێک کوژرا و ١٠ی دیکە برینداربوون.


بەپێی ئەو زانیارییانەی، کە ڕۆژنیوز لە شەماڵ بێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران-وە وەریگرتووە، ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەختیاریی شارۆچکەی سۆران-ی سەر بە پارێزگای هەولێر دوو دراوسێ لەسەر کێشەی زەوی و زار بووە بە شەڕیان و بە بەرد و دار لە یەکیان داوە.

وتیشی: لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا کەسێک کوژراوە، کە خانەنشینی پیشمەرگە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٤١ بووە، هەروەها ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

وتەبێژی پۆلیسی سۆران، ڕاشیگەیاند: کۆمەڵێک کەس بەهۆی ئەو ڕووداوەوە دەستگیرکراون.

 

ش.ف