سۆران، گەڕان بەدوای ٤ تەرمدا بەردەوامە

منداڵێكی تەمەن ٩ ساڵان كەوتووەتە ئاوی بێخاڵ و خنکاوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانیش بەدوای تەرمی ئەو منداڵە و سێ تەرمی دیکەدا دەگەڕێن، کە لەماوەی یەک مانگدا لە ئاوەکانی سۆران-دا خنکاون.


 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هاوینە هەواری بێخاڵ، منداڵێك، كە كوردی شەبەكە و دانیشتوی شاری موسڵە، لەئاوی بێخاڵدا خنكا و گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا بەردەوامە.

ڕائید بەیار محێدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران بە ڕۆژنیوزی وت: لەماوەی ئەم مانگەدا ئەمە حەوتەم ڕووداوی خنكانە لە ڕووبار و سەرچاوە ئاوییەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران، تا ئێستا گەران بە دوای ٣ تەرم لە ڕووبارەكانی بێخاڵ و زێی گەورە بەردەوامە هەروەها بەدوای تەرمی گەنجێكی دیکەدا دەگەڕێین لەڕووباری باڵەكایەتی.

ئەو تەرمانەی کە نەدۆزراونەتەوە، یەکێکیان تەرمی منداڵێكە، كە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە ڕووباری بێخاڵ خنكاوە، یەکێکی دیکەیان تەرمی كچێكی دانیشتووی شارەدێی دێرەلوكە  كە ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر دەڤەری بارزان خنكاوە، هەروەها تەرمی  گەنجێكە، کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ڕووباری باڵەكایەتی خنكا وە لەگەڵ ئەم منداڵەی ئەمڕۆ لە بێخاڵ خنکاوە.

د.ع