سێیەمین فیستیڤاڵی هەنگوین لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

لە نێو پاركی ئازادیی شاری سلێمانی سێیەمین فیستیڤاڵی هەنگوین بەڕێوەدەچێت و لە ماوەی دوو رۆژی ڤیستیڤاڵدا بە سەدان جۆر هەنگوینی هەرێمی كوردستان نمایش دەكرێت.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، سبەینێ كاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی لەنێو پاركی ئازادیی شاری سلێمانی سێیەمین فیستڤاڵی هەنگوین بەڕێوەدەێت، كە لەلایەن كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان بە هاوكاری قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێكخراوە.

لە هەرێمی كوردستان بەهەزاران پرۆژەی گەورەی هەنگ بوونی هەیە و بڕیارە لە فیستیڤاڵەكەدا بەسەدان جۆر لە هەنگوینی ناوچە جیاكان و شاخەكانی هەرێمی كوردستان نمایش بكرێت.

 فیستیڤاڵەكە لە كاتێكدایە، کە هەنگوینی هەرێمی كوردستان بەیەكێك لە هەرە باشترین جۆرەكانی هەنگوین ناودەبرێت و ناوبانگێكی زۆری لە ناوچەكەدا پەیدا كردووە، لەو بڕەی كە بەرهەم دەهێندرێت زۆرجار هەناردەی دەرەوەی هەرێم دەكرێت . 

 

ش.ف