"شەوانی قەدر دڵەكان لە تاوان پاك دەكرێنەوە"

بەجێهنانی ئەرکە ئاینییەکانی شەوانی قەدر لە شاری كەركوك بەشێوەیەكی بەرفراوان ئەنجام دەدرێت، مامۆستایەكی ئاینی دەڵێت، دانیشتن و عیبادەت كردن لەو شەودا خێری گەوەرەی نەبڕاوەی هەیە و دڵەكان لە تاوان پاك دەكرێنەوە.


شەوی قەدر، "لەیلەتول قەدر" لە مانگی ڕەمەزاندا سونەتێكی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، موسڵمانان لە ئێوارەی ٢٠ـەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانەوە تاوەكو كۆتا ڕۆژەكانی مانگەكە لە دوای نوێژی شێوانەوە، ناخەون دەست دەكەن بە نوێژ و قورعان خوێندن تا كاتی بانگی بەیانی.

بەشێك لە موسڵمانان ئەو یادە لە ماڵەكانیان دەكەنەوە و بەشێكی زۆریش ڕوو دەكەنە مزگەوەتەكان و نوێژ بە كۆمەڵ ئەنجام دەدەن و گوێی لە وتاری ئاینی مامۆستیانی ئاینی دەگرن، شەوانی قەدر لە كەركوك بەشێوەی بەرفراون لە كەركوك ئەنجام دەدرێت.

مامۆستا شەماڵ جەبار، پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی شەهیدان دەربارەی پیرۆزی شەوانی قەدر لە ئاینی ئیسلامدا بۆ ڕۆژنیوز وتی: شەوی قەدر شەوی سەربەرزییە، شەوی قەرد و حورمەتە، خوای گەوەرە دەفەرموێت ئەو كەسەی ئەو شەوە دابشێت و عیبادەت و دوعا و نوێژ بكات خێری هەزار مانگ زیاتر بۆ دەنوسرێت، لای خوای گەورە وە ئەو كەسە خوا لە هەموو گوناهەكانی خۆش دەبێت و دڵی پاك دەكاتەوە.

دەشڵێت:"ئەم شەوە یەكێكە لە شەوە هەر پیرۆزەكانی ساڵ لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، گرنگە و سونەتە كە بایەخی پێدرێت".

یوسف ڕزگار گەنجێكی شاری كەركوك، دەربارەی قەدر وەها دەدوێت: مانگی ڕەمەزان پیرۆزترین مانگە، بەڵام شەوانی قەدر پیرۆزترە، بە تایبەت شەوی ٢٦ لەسەر ٢٧ی ڕەمەزان، چونكە لەم شەودا قورئانی پیرۆز دابەزی بۆ موسڵمانان، ئەمشەوە شەوی لێخوشبوونی خودای گەوەریە لە بەندەكانی، هەر بۆیە هەموو موسڵمانانی جیهان ئەم یادە دەكەنەوە.

ئەوگەنجە نزایەکی کرد، کە ئاشتەوایی نێوان گەلانی کەرکوک هەمیشە هەبێت و، وتی"لەم مانگ و شەوە پیرۆزەدا لە خودای گەوەر دەپاڕێینەوە، كە خێر خۆشی بۆ نەتەوەكانی كەركوك بهێنێت و ئاشتەوای نێوان نەتەوەكان بپارێزێت".

س.ح