فڕۆکەکانی تورکیا سنووری هەولێر و سلێمانی بۆردوومان دەکەن

فڕۆكە جەنگیەكانی دەوڵەتی تورک لە یەك كاتدا سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی-یان بۆردوومان کرد و زیانێکی زۆریان بە پوش و پاوان و ڕەز و باخی هاوڵاتیان گەیاند.


نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورک لە پارێزگای هەولێر بۆردوومانی چیای كارۆخ و چیای هەڵەموندیان كرد لە سنووری شارەدێی وەرتێ و بۆردوومانی چیاكانی سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران و شارەدێی سمیلانیان كرد لە شارۆچکەی چۆمانی دەڤەری باڵەكایەتی، كە بەدرێژایی ٣٠ی ساڵی ڕابردوو ئەوە دووەم جارە سمیلان بۆردوومان دەكرێت و بۆردوومانەکە چیای كونەكۆتری گرتووەتەوە و زیاتر لە نۆ جار بۆردوومانكراوە.

هاوكات دۆڵی ڕوستی و گوندی گەروە زین و چیای هەڵگورد لەدیوی شارەدێی سیدەكانی دەڤەری برادۆست بۆردوومان كراون.

هەروەها، گەلی بەدران و ناودەشت لە بناری قەندیل و سنووری شارەێی پشدەر لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان كران.

سەرجەمی بۆردوومانەكان لەیەك كاتدا ئەنجامدراون و نزیکەی ٣٠ خولەکی خایاند.

بۆردومانەكان زیانی گیانیان نەبووە ، بەڵام لە بناری چیای كارۆخ پوش و پاوان و ڕەزوباخی هاوڵاتیان سووتاون.

ش.ف