قەڵادزێ، تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

لە سنووری قەڵادزێ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە، کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە دیارە.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەکی لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٩ و پیشەی کاسب، دانیشتووی گەڕەکی خانەقای شارۆچکەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، گەڕەکی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ، کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە هەیە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەوەش هاتووە: بە وتەی کەسوکاریان، کوژراوەکە دوێنی لە  ماڵەکەی چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە و دواتر هێزە ئەمنییەکان پاش بەدەستهێنانی زانیاریی ورد، هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر  و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین تەرمەکەیان دۆزیەوە.

هەروەها، هاتووە:"پاش کوشتنی تاوانلێکراو ئۆتۆمبێلەکەیان بردووەتە نزیک گوندی (گردەسپیان) بە دووری نزیکە ١٥ کم لە شوێنی ڕووداو لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بە سوتاویی دۆزراوەتەوە".

ئاماژە بەوەش کراوە، کە دوای ڕووداوەکە تیمی لێکۆڵینەوەی تاوانی پشدەر بە وردی پشکنینی بۆ تەرمی تاوانلێکراو و شوێنی ڕووداوەکە کردووە، تەرمەکەشی بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

کوژراوەکە

ش.ف