كچێك بە گوللـەی تاپڕ گیانی له‌ده‌ستدا

ته‌رمی كچێكی تەمەن ١٥ ساڵ گەیەنرایە نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌هه‌ڵه‌ فیشه‌ك له‌ده‌ستی ده‌رچووه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.


ئێوارەی دوێنێ له‌ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی، كچێك به‌ناوی (ڕ. ب)، له‌دایكبووی ساڵی ٢٠٠٤ ، گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ده‌زگایه‌كی ئه‌منی ده‌ست ڕۆژنیوز كه‌وتووه‌، ڕووداوه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شارۆچکەی چەمچەماڵ بووه‌ و له‌كاتی لێكوڵێنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایدا كه‌سوكاره‌كه‌ی ڕایانگەیاندووە کچەکە له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خویاندا فیشه‌كی تاپڕ له‌ده‌ستی ده‌رچووه‌ و به‌رجه‌سته‌ی كه‌وتووه‌ و كۆتایی به‌ ژیانی هاتووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌، وتیشی: ئه‌م زانیارییانه‌ سه‌ره‌تاییه‌ و ده‌كرێ چاوه‌ڕێی لێكوڵینه‌وه‌ بین بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوه‌كه‌.

ڕۆژنیوز زۆر په‌یوەندی به‌ سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كرد به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیییه‌كانی نه‌دایه‌وه‌.

ک.س