لەنێوان ٢ خانەوادەدا شەڕەتەقە ڕوویدا و ٥ کەس بریندار بوون

لە شارۆچکەی چەمچەماڵ شەڕە تەقە لەنێوان دوو خانەوادەدا دورستبوو، لە ئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون و برینی سیانیان سەختە.


نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی چەمچەماڵـی سەر بە پارێزگای سلێمانی، شەڕ و ئاڵۆزیی لەنێوان دوو خانەوادەدا هاتە ئاراوە و هەردوولا تەقەیان لە یەکتر کرد.

لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنە، پێنج کەس لە هەردوولا برینداربوون و بەپێی لێدوانێکی ئەیوب حەمە، جێگری بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ بۆ ڕۆژنیوز، برینی سێ کەسیان سەختە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون. دوانەکەی تریش لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ-ن.

تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە، کە هۆکاری دروستبوونی شەڕەکە چی بووە.

ش.ف