لە بارزان و سیدەکان ١٢ سەربازی تورک کوژران

لە چالاکیی گەریلادا، لە ناوچەكانی بارزان و سیدەكان ١٢ سەرباز و لە ناوچەی چەلێ-ی باكوری كوردستان-یش سێ سەربازی تورک کوژران و برینداربوونی پێنج سەربازی دیکەشی ڕاگەیاند.


ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە لەبارەی چالاكییەكانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار  لە ناوچەكانی بارزان و سیدەكان لە باشوری كوردستان و چەلێ لە باكوری كوردستان.

لە ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، لە ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە، واتە دوێنێ، لە ناوچەی بارزان لە باشوری كوردستان، گەریلا چالاكییەكیان دژی سوپای تورك ئەنجامدا، پێنج مۆڵگەی سوپای تورك ڕووخێندران و ١٠ سەربازی تورك كوژران.

هەمان ڕۆژ، گەریلاكانی هەپەگە لە گردی لیلكان لە ناوچەی سیدەكان چالاكییەكان دژی سوپای تورك ئەنجامداوە، دوو سەرباز كوژراون و پێنجی دیكە بریندار كراون، مۆڵگەكەی سوپای توركیش ڕووخێنراوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، دوێنێ هێزەكانی یەژاستار لە ناوچەی چەلێ لە جولەمێرگ لە باكوری كوردستان چالاكییەكیان دژی سوپای توركی داگیركەر ئەنجامداوە، لەئەنجامدا سێ سەرباز كوژراون و زیانی زۆر لە سوپای تورك دراون.

هەپەگە ئاشكراشیكردووە، لە ڕۆژی ٢٨-ی مانگی ڕابردوو لە جولەمێرگ شەڕ لەنێوان گەریلا و سوپای تورك دروستبووە و ژمارەیەكی زۆر سەرباز كوژراون، سێ گەریلاش شەهید بوون.

 

ش.ف