لە بازیان کەسێک کوژرا

بەهۆی شەڕەوە هاوڵاتییەک لە شارەدێی بازیان کوژرا.





 

ئێوارەی ئەمڕۆ، بەهۆی شەڕێکەوە هاوڵاتییەک لە شارەدێی بازیانی سەربە پارێزگای سلێمانی کوژرا.

بە وتەی پۆلیسی سلێمانی، شەڕەکە لەنیوان چەند کەسێکدا بووە کە خزمی یەکترن و دەگەڕێتەوە بۆ کیشەی کۆمەڵایەتی.

پۆلیسی سلێمانی سلێمانی گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و شەڕەکە کۆتایی هاتووە، هەروەها لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

س.ح