لە باڵەکایەتی شوانێک بووبەژێر تاشەبەردێکەوە و گیانی لەدەستدا

لە ناوچەی باڵەکایەتی سنوری شارۆچکەی چۆمان شاخێک داڕما و بەوهۆیەوە شوانێک کەوتە ژێر تاشەبەردێک و گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ لە شارەدێی سمێلانی سەر بە شارۆچکەی چۆمان لە سنوری پارێزگای هەولێر، بەهۆی داڕمانی شاخێک، تاشە بەردێک بەر سەری شوانێک کەوت و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی شوانێکی سنوری شارەدێی سمێلان شوانکارێک بەهۆی بەرکەوتنی تاشەبەردێک گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی گەیێنرایە پزیشکی دادی شارۆچکەی سۆران.

سەبارەت بە ڕووداوەکە بەڕێوەبەری شارەدێی سمێلان فەیسەڵ حسێن، بەڕێوەبەری سمێلان بۆ ڕۆژنیوز ڕاگەیاند: بەهۆی زۆری باران بارینەوە شاخەکە ڕووخاوە و تاشەبەردێک هاتۆتە خوارەوە و شوانکارێک بەناوی ( کرێکار جەمال) کەوتووەتە ژێر تاشە بەردەکە و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە کرێکار جەلال، خەڵکی گوندی پیرۆمەری سەربەناحیەی سمێلانە لەشارۆچکەی چۆمانی دەڤەری باڵەکایەتی، تەمەنی ٢٠ ساڵە و پیشەی شوانکاربووە. لە ئێستاشدا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە.

ک.س