لە تەقینەوەی پاسەکانی سوپای تورکدا لە بادینان ٩ سەرباز کوژراون

لە چالاکیی دژی دوو ئۆتۆمبێلی سوپای تورک، کە ١٦ ئەم مانگە لە نزیک شارەدێی سەرسنگ پێکهات، نۆ سەربارزی سوپای تورک کوژراون و ٢١ی دیکەش برینداربوون.


ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە، لە ناوچەی سوارەتوکە، لەسەر ڕێگای هاوینەهەواری سەرسنگ-ی سەربە ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، کاتژمیر ١١:٣٠ خولەک، دژی دوو ئۆتۆمبێل کە سەربازانی سوپای تورکی تێدابوون، چالاکییەک ئەنجامدرا، ڕۆژنیوز وردەکاری چالاکییەکە دەخاتەڕوو.

سەرچاوە هەرێمیەکان بە ڕۆژنیوزیان ڕاگەیاندووە، لە کاتی تێپەڕبوونی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە ڕێگای دهۆک بۆ ئامێدی لە ناوچەی سوارەتوکە تەقینەوە ڕوویداوە، دوای چالاکییەکە هەندێک سەرچاوە ڕایانگەیاندبوو، کە لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێک زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و ئەوەی دیکەشیان گورزی لێدراوە.

بەپێی داویین زانیاریی، کە بە ڕۆژنیوز دراوە، لە چالاکییەکەدا نۆ سەرباز کوژراون و ٢١ی دیکەش برینداربوون، هەروەها سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە، کە دوو لە بریندارەکان دۆخیان زۆرخراپە، کە یەکێکیان فەرماندەیەکە (یوزباشی)، دەوترێت ئەو فەرماندەیە براوەتەوە بۆ تورکیا بەڵام لە نەخۆشخانەدا.

دوای تەقینەوەکە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەوروبەری شارۆچکەی شیلادزێیان بۆردوومان کردبوو.

تا ئێستا نەزانراوە ئەو چالاکییە لەلایەن کێیەوە ئەنجامدراوە و هیچ هێز و لایەنێکیش بەرپرسیارەتی چالاکییەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

س.ح