لە زاخۆ پیاوێک خۆی خنکاند

هاوڵاتییەکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە کۆمەڵگای چەم کورکێی سەر بە زاخۆ بە پەت خنکا و بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ-ش دەڵێت:"خۆی خنکاندووە".


بەپێی لیدوانێکی ئەمیر عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ، بۆ ڕۆژنیوز، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە کۆمەڵگای چەم کورکێ-ی سەر بە شارۆچکەی زاخۆ-ی پارێزگای دهۆک پیاوێک "بە پەت خۆی خنکاندووە".

هەر بە وتەی ئەمیر عەلی، پیاوەکە تەمەنی ٢٤ ساڵە و خێزاندارە، خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و ناوی (حاجی)یە، تا ئێستاش هۆکاریئ خۆ خنکاندنەکەی نەزاندراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و تەرمەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی زاخۆ کراوە.

ش.ف