لە سنوری هەولێر گەنجێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

لە سنوری پارێزگای هەولێر، گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.


دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەنجێکی تەمەن ٢٨ساڵ دانیشتووی شارۆچکەی دارەتوو لە سنوری پارێزگای هەولێر، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ڕۆژنیوزی وت: لە شارۆچکەی دارەتوو گەنجێک بە ناوی سۆران کە تەمەنی ٢٨ ساڵە خۆی کوشتووە.

وتیشی: دوای ڕووداوەکە پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە.

تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو گەنجە ئاشکرانەکراوە.

ب.ش