لە سۆران کەسێک کوژرا و سیانی دیکە برینداربوون

لەناو بازاڕی شارۆچکەی سۆران دەستڕێژی گولـلە لە چوار کەس کرا، یەکێکیان کوژرا و سیانەکەی دیکە بریندارن.


کەمێک پێش ئێستا لەناو بازاڕی شارۆچکەی سۆران-ی سەر بە پارێزگای هەولێر دەستڕێژی گولـلە لە چوار کەس کرا، یەکێکیان کوژرا و سیانەکەی دیکە بریندارن، کە برینی یەکێکیان سەختە.

بریندارەکان و تەرمی کوژراوەکە لە نەخۆشخانەی سۆران-ن و تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزاندراوە و پۆلیس سەرقاڵی بەدواداچوونە.

ش.ف